ڕاژەکانی ئێمە:

گرووپی پاڵپشتی ئێمە AFG Software بەردەوام ئامادەیە تا وڵام دەری پرسیارەکانی ئێوە لە ڕێگای ئێمەیلەوە بێت. لە هەر شوێنێکی دونیا کە هەبن ئەگەر پرسیار یان کێشەیەک کە پەیوەندی بە بەکار هێنانی نەرمامێرەکەی ئێمەوە هەیە بۆتان درووست بووە دەتوانن یەک دانە ئیمەیل بنێرن بۆ ئێمە info@afgsoftware.com و ئێمە لە ماوەیەکی زۆر کورتدا وڵامی ئێوە بە شێوەی شرۆڤەیی دەنێرین بۆتان.

ئێوە بەردەوام دەتوانن لەگەڵ کاربەدەستانی بەشی تەکنیکی و پاڵپشتی و هەروەها بەشی فرۆش چەت بکەن و بە شێوەی ڕاستەوخۆ قسە بکەن.

بۆ ئەم مەبەستەش دەتوانن نیشانەی چەت کە لە خوارەوە و لە دەستی ڕاستی هەر ئەم لاپەڕەیە و دیکەی لاپەڕەکانی ماڵپەڕەکەی ئێمەیە فشار بدەن.

ئەگەر وەدەر لە کاتی کاتژمێری ئیداری ئەم کارە بکەن و کەسێک بۆ وڵام دانەوە بە ئێوە نەبێت، باز کێشەیەک پێش نایەت و دەتوانن لەم ڕێگایەوە بۆ ئێمە مەسەیجێک دابنێن و کاتی کە فەرمانبەرەکەی ئێمە هاتەوە و مەسەیجەکەی ئێوەی خوێندەوە لە ڕێگای ئیمەیلەوە لەگەڵ ئێوە پەیوەندی دەگرێت.

ئەگەر لە کۆمپیوتەر یان تۆڕی ئێوە کێشەیەک هەبێت کە پێویست بێت پسپۆڕەکەی ئێمە لە نزیکەوە تاوتوێی بکات، ئێمە بە شێوەی ئۆنلاین و لە ڕێگای نەرمامێرگەلێک وەکوو تیم ویۆر و یان ئانی دێسک وەسڵ دەبینە کۆمپیوتەرەکەی ئێوەوە و کێشەکە تاوتوێ دەکەین.

هەروەها هەموو نەرمامێرەکانی ئێمە ڕێنوێنیەکی فیلمی هەیە کە ئێوە بە سەیر کردنی ئەو فیلمانە دەتوانن کارکردن لەگەڵ نەرمامێرەکەی ئێمە فێر بن. ئەم فیلمە ڕێنوێنیکەرانە کار کردن لەگەڵ تەواوی بەشەکانی نەرم ئامێرەکە بە شێوەی هەنگاو بە هەنگاو پیشانی ئێوە دەدەن.