نەرمەواڵە ی بازرگانیی چەند دراویی AFG Production

ئایا ئێوە یەکدانە بەرهەمهێنەرن؟ ئایا بەرهەمێک دروست دەکەن؟ ئایا بە شوێن نەرمەواڵەیەکن بۆ حسێب کردنی تیجووی بەرهەمەکەتان؟

باشترین ڕێگا و هەڵبژاردنە بۆ ئیوە AFG Production ئەگەر واینەیە

لەم نەرمەواڵەیادا یەکجار مادەی بەکار هاتوو بۆ دروست کردنی بەرهەمەکە دادەنێن و پاش ئەوە دەتوانن هەر ڕۆژ ئاماری بەرهەمەکان بخەنە نێو کۆمپیوتەرەکەوە، بەو مانایە کە بە کۆمپیوتەر بڵێن کە ڕێژەی بەرهەمهێنانی ڕۆژانە لە هەر بەرهەمێک چەنێک بووە. بەم کارە نەرمەواڵە بە پێی ئەو دیاری کردنەی کە پێشتر داتان نیاوە مادەگەلی پێویست لە هەمار دێرێتە دەرەوە و تێچووی کۆتایی بەرهەمەکە حسێب دەکات و بەرهەمەکە لەگەڵ تێچووەکەی دەنێرێتە ناو هەمار.

هەروەها دەتوانن تەواوی تێچووی بەرهەمهێنان دیاری بکەن بۆ ئەوەی بخرێتە سەر تێچووی بەرهەمەکان. تێچووگەلێک وەکوو کرێی شوێنی کار، ئاو، کارەبا، مووچە و حەقدەست، داهاتانە و هتد.

ئەگەر بەرهەمەکەی ئێوە بە جۆرێکە کە بۆ هەر جار بەرهەمهێنان مادەی جیاواز و بە ڕێژەی جیاواز بە کار دەبرێت دیسان کێشەیەک نییە، بۆ ئەوەی کە ئەم بابەتیچە لە نەرمەواڵەکادا لە بەرچاو گیراوە.

ئەم نەرمەواڵەیە چەن دراوییە و دەتوانن لە ناویدا تەواوی کڕین و فرۆشتنەکان، لەوانە، کڕینی مادەی سەرەتایی و خاو و فرۆشی بەرهەمەکان بە دراوگەلی جۆراوجۆر ئەنجام بدەن.

AFG Production .تەواوی حسێبە بانکییە دراوییەکانی ئێوە کۆنتڕۆڵ دەکات و داواکاری و قەرزی دراوی کڕیارەکان بە شێوەی جیا جیا هەڵدەگرێت. بۆ وێنە یەکدانە کڕیار دەتوانێ هەم بە دراوی پایە و هەم بە دراوگەلی دیکە وەکوو دۆلار و یۆرۆ قەرزی ئێوەی بە لاوە بێت یان قەرزی بە لای ئێوەوە بێت، و ئەم نەرمەواڵەیە حسێبی قەرز و داواکاری هەر کەسێک بە هەر دراوێک بە شێوەی جیا جیا دادەنێت و حسێبی دەکات.

ئەم نەرمەواڵەیە سێ زمانەیە و بە گوشار دانی یەکدانە دوگمە دەتوانن زمانی نەرمەواڵەکە بە هەر کام لە سێ زمانی فارسی، ئینگلیزی یان عەرەبی بگۆڕن. هەروەها ئەم نەرمەواڵە دوو ڕۆژژمێری کۆچی مانگی و زایینی بە شێوەی هاوکات پشتیوانی دەکات و ئێوە دەتوانن تەواوی پسوولە و بەڵگەکان بە رۆژژمێری کۆچی مانگی یان زایینی بخەنە ناوی و یان ڕاپۆرتگیری بکەن.

ئەم نەرمەواڵەیە تەواوی ئۆپراسیۆنی هەمارداری، لەوانەیە کڕین، فرۆشتن، پەشیمان بوونەوە لە سەندن، پەشیمان بوونەوە لە فرۆشتن، بەکار هێنانی ناوەکی، جێبەجێ کردنی کالا لە نێوان هەمارەکان و هتد ئەنجام دەدات و یەکدانە سیستەمی ژمێریاری دوبلی دراوی هەیە و تەواوی ڕاپۆرتەکانی ستانداردی ژمێریاری وەکوو پسولەی بارودۆخی ماڵی و قازانج و زەرەر بەرهەم دەهێنێت و قازانجی ڕۆژانە، حەفتەیی و مانگانە بە شێوەی ڕاپۆرت و پێوانە دەخاتە بەر دەستی ئێوە.

ئەم نەرمەواڵەیە بە پێی ویندۆوزە بەڵام نوسخەی هەورییەکەیچی هەیە و ئەو بەکارهێنەرانەی کە سیستەمگەلی عامڵی مەکینتاش و ئای ئۆو ئێس و ئەندرۆید بە کار دەبەن دەتوانن لە سەر هەر جۆرە کۆمپیوتەرێک لەوانەیە، ئەپڵ و هەموو جۆرە ئای پەد و تەبلێت بە شێوەی ڕیمۆت دێسکتاپ بە کاری ببەن.

ئەم نەرمەواڵەیە بە دوو بانکی زانیاری ئێکسێس و ئێس کیو ئێل سێرویر دەخرێتە بەر دەستتان. شرۆڤە

ئەگەر نوسخەی ئێس کیو ئێل سێروێر هەڵدەبژێرن دەتوانن یەکدانە سێروێری ئینتەرنێتی vps یان لە ئێمە بە کرێ بگرن( بە تێچووی ٣٣ دۆلار لە مانگدا) و ئەم نەرمەواڵەیە لە سەری دابنێن بۆ ئەوەی کۆمپیوتەرەکەتان بتوانێ لە هەر شوێنێکدا وەسڵ ببێت پێیوە و بە شێوەی ئۆنلاین بە بەرنامەکە کار بکەن.

لەم شێوەدا بە هەر کۆمپیوتەر یان تەبلێت و یان ئای پەد و ئای مەک دەتوانن وەسڵ ببن بە سێروێری ئینتەرنێتی خۆتانەوە و کاری پێ بکەن. ئەم نەرمەواڵەیە لە هەموو جۆرە دەزگایەکی ڕەمز خوێن و مانیتۆڕی ساوینی پشتیوانی دەکات. هەروەها لە سەر هەموو جۆرە ویندۆوز سێروێر وویندۆوزی ئاسایی وەکوو ویندۆوزی ٧ و ٨ و ١٠ و ١١ دادەمەزرێت. xp ویستا، .

هەروەها ئەم نەرمەواڵەیچە وەکوو دیکەی نەرمەواڵەکانی ئێمە گەرەنتی هەمیشەیی هەیە. و ئاپگرێیدی خۆڕایی هەمیشەیی هەیە و تەواوی بەشەکانیچی فیلمی فێرکاری چەن زمانەی هەیە. کە واتە دڵەڕاوکێی فێرکاری خۆتان و بە کار بەرانی دیکەی نەرمەواڵەکەتان نەبێت. تەنانەت ئەگەر لە داهاتووشدا ژمێریارەکەتان بگۆڕێت کێشەیەکتان نییە و هەر بە کاربەرێکی نوێ دەتوانێت بە چاو کردن لەم فیلمە فێرکارییانە بە سەر هەموو بەشەکانی نەرمەواڵەکدا زاڵ ببێت.

دابەزاندنی وەشانی تاقیکاری »   ڕێنوێنی بۆ دامەزراندن »

ڕاژەکارییەکانی ئێمە

هەموو ڕاژەکارییەکانی ئێمە بە شێوەی ئینتەرنەتییە. بە بەکارهێنانی نەرم ئامێرگەلێک وەکوو تیم ویۆر و یان ئانی دێسک.

هەرکات یەکێک لە کڕیارەکانمان کێشەیەکی لە نەرمامێرەکە هەبێت و یان پرسیارێکی لە ئێمە هەبێت دەتوانێ بە شێوەی ئۆنلاین لەگەڵ جێبەجێکارەکەی ئێمە لە شوێنی چەتی ئێی ئێف جی سافت ویەر قسە بکات و ئەگەر پێویست بوو کارناسێک لە لایەن کۆمپانیەوە کۆمپیوتەری کڕیارەکەمان ببینێت و تاوتوێی بکات. ئەم کارەش بە شێوەی ئۆنلاین و لە هەمان کاتدا و بە بێ هیچ فەوتانی کاتێک و لە لایەن هەر ئەو نەرمامێرانەی پەیوەندی کە باسمان کرد ئەنجام دەگرێت.

ڕوونکردنه‌وه‌ی زیاتر »

کڕینی بە قیست

ئێوە هەروەها دەتوانن ئەم نەرم ئامێرە بە قیست بکرن. بەم شێوەیە لە 4 قیستی مانگانە دا بەهایەکەی بدەن و سێ لە سەدی کۆی گشتی بۆ هەر قیستێک زیاد دەکرێت

ئەگەر دەتهەوێ بە قیست بیکریت ئەوە پەیوەندیمان پێوە بکە

پەیوەندیمان پێوە بکە »

لیستی نرخی نەرمەواڵەکە AFG Production

 نوسخەی ڤیندۆز لەگەڵ بانکی زانیاریی ئێکسێس نرخ USD
 بۆ یەک بەکاربەر. بۆ دامەزراندن لەسەر کۆمپۆتەر $ 585
 بۆ دامەزراندن لەسەر دوو کۆمپۆتەر و تۆرێکی لۆکاڵی $ 765
 بۆ دامەزراندن لەسەر سێ کۆمپۆتەر و تۆرێکی لۆکاڵی $ 945
 بۆ دامەزراندن لەسەر چوار کۆمپۆتەر و تۆرێکی لۆکاڵی $ 1080
 
 
 نوسخەی هەوریی(کلۆد) / بەکارهێنان لە دوورەوە / لەگەڵ بانکی زانیاریی ئێس کەی و ئاڵ سێرڤەر / بۆ دامەزراندن لەسەر سێرڤەری ئینتەرنێت vps
 بۆ یەک بەکاربەر / یەک کەس لە هەر سووچێکی جیهانەوە دەتوانێت کاری پێ بکات $ 1085
 بۆ دوو بەکاربەر / دوو کەس لە دوو شوێنی جیهانەوە دەتوانن لە یەک کاتدا کاری پێ بکەن $ 1440
 بۆ سێ بەکاربەر / سێ کەس لە سێ شوێنی جیهانەوە دەتوانن لە یەک کاتدا کاری پێ بکەن $ 1840
 بۆ چوار بەکاربەر / چوار کەس لە چوار شوێنی جیهانەوە دەتوانن لە یەک کاتدا کاری پێ بکەن $ 2070
 
  فرۆشگەی ئینتەرنیتی بۆ مشتەرییەکانتان
مشتەرییەکانتان دەتوانن بە شێوە ئۆنڵاین بە مۆبایلەکانیان کاڵا لە لای ئێوە بکڕن
$ 1490
 
  دەتوانێت بە مۆبایل داواکارییەکانی مشتەرییەکانتان وەربگرێت
ئەو هەلەتان بۆ دەڕەخسێنێت کە فرۆشیارەکانتان لە هەموو شوێنێکی شاردا بە مۆبایل داواکاریی ئۆنڵاین وەربگرن و لە سیستمەکەی ئێوەدا تۆماری بکەن
$ 385
 
   بە کرێدانی مانگانەی سێرڤەری ئینتەرنێتی vps $ 33

هەروەها دەبێت بە ڕادەی 9٪ لە نرخی نەرم ئامێرەکەی کریوتانە بە شێوەی ساڵانە بدەن کە پاش ساڵێک دەستپێدەکات.

مەرجی وەرگرتنەوە

هەنگاو بنێ بۆ کڕین »