نەرمەواڵەی فرۆشگەیی چەن دراوی AFG POS

نەرمەواڵەیەک کە بە ئێوەی دەناسێنین یەکێک لە بەهێزترین نەرمەواڵەگەلی فرۆشگەییە کە ژێر بەشی ویندۆوزی چەن دراوی دونیایە و سێ زمانەیە( ئینگلیزی، فارسی، عەرەبی) و لە ڕۆژژمێردا پشتیوانی لە دوو بەرواری کۆچی مانگی و زایینی بە شێوەی هاوکات دەکات.

ئەم نەرمەواڵەیە بۆ هەموو فرۆشگە و سوپێ مارکێتێک دەشێت. هەموو جۆرە دەزگایەکی ڕەمز خوێن و مانیتؤڕی ساوینی پشتیوانی دەکات و توانای ئەوەی هەیە کە بە دەزگای چاپی بچووکی فرۆشگەیی فاکتۆڕی کرین بۆ کڕیارەکان چاپ بکات. ئەم نەرمەواڵەیە هەڵبژاردنێکی باشە بۆ هەموو سوپێرمارکێت و فرۆشگەگەلی کەرەستەکانی دەنگ و ڕەنگ، مۆبایل فرۆشییەکان، دوکانی وردەو واڵە فرۆشی، پەڕاوگە، فرۆشگاکانی جل و بەرگ، دەرمانخانەکان، فرۆشگاکانی شت و مکی ناو ماڵ، قەساوییەکان، کەرەستە فرۆشییەکان، کەرەستەی سەیارە و بە گشتی هەر فرۆشگەیەک کە کەرەستەیەک دەسێنێ و دەیفرۆشێت.

بۆ ئێوە فرۆشگەیەکی ئینتەرنێتی دروست دەکات

ئەگەر جۆری فرۆشگەی ئینتەرنێتی هەڵبژێرن، دەتوانن سەرەڕای ئەو نۆسخەیەی کە لە سەر کۆمپیوتەری فرۆشگەکەتان دامەزراوە نۆسخەیەکی ینتەرنێتیشتان هەبێت.

ئێمە یەکدانە ماڵپەڕی فرۆشی ئۆنلاین دەدەین بە ئێوە کە وەسڵە بە بانکی زانیاری فرۆشگەکەی ئێوەوە و پێڕستی کەرەستەکان و نرخەکانیان لەوێ هەڵدەگرێت و لە چوارچێوەی یەکدانە فرۆشگەی ئینتەرنێتیدا بەرهەمەکانی ئێوە دەخاتە ڕوو. کڕیاران دەتوانن پێڕستی کاڵا یان خزمەتگوزارییەکانتان لە سەر فرۆشگە ئینتەرنێتییەکەتان ببینن و بە شێوەی ئۆنلاین شتتان لێ بسێنن.

کەواتە نەرمەواڵەکەی ئێمە دوو شت دەدات بە ئێوە. هەم یەکدانە نەرمەواڵەی فرۆشگەیی لە سەر کۆمپیوتەرەکەتان و هەم یەکدانە فرۆشگەیی ئینتەرنێتی لە سەر ماڵپەڕێک بە نێوی خۆتان، بۆ ئەوەی کڕیارەکانتان بتوانن بە مۆبایل و بە شێوەی ئۆنلاین شتتان لێ بکڕن. ئەم نەرمەواڵە باشترین هەڵبژاردنە بۆ ئەو کەسانەی کە دەیانەوێت فرۆشگەی ئینتەرنێتییان هەبێت و لە هەموو شارەکان و وڵاتەکاندا بە شێوەی ئۆنلاین فرۆشیان هەبێت.

تایبەتمەندییەکانی ئەم نەرمەواڵەیە


دابەزاندنی وەشانی تاقیکاری »   ڕێنوێنی بۆ دامەزراندن »

ڕاژەکارییەکانی ئێمە

هەموو ڕاژەکارییەکانی ئێمە بە شێوەی ئینتەرنەتییە. بە بەکارهێنانی نەرم ئامێرگەلێک وەکوو تیم ویۆر و یان ئانی دێسک.

هەرکات یەکێک لە کڕیارەکانمان کێشەیەکی لە نەرمامێرەکە هەبێت و یان پرسیارێکی لە ئێمە هەبێت دەتوانێ بە شێوەی ئۆنلاین لەگەڵ جێبەجێکارەکەی ئێمە لە شوێنی چەتی ئێی ئێف جی سافت ویەر قسە بکات و ئەگەر پێویست بوو کارناسێک لە لایەن کۆمپانیەوە کۆمپیوتەری کڕیارەکەمان ببینێت و تاوتوێی بکات. ئەم کارەش بە شێوەی ئۆنلاین و لە هەمان کاتدا و بە بێ هیچ فەوتانی کاتێک و لە لایەن هەر ئەو نەرمامێرانەی پەیوەندی کە باسمان کرد ئەنجام دەگرێت.

ڕوونکردنه‌وه‌ی زیاتر »

کڕینی بە قیست

ئێوە هەروەها دەتوانن ئەم نەرم ئامێرە بە قیست بکرن. بەم شێوەیە لە 4 قیستی مانگانە دا بەهایەکەی بدەن و سێ لە سەدی کۆی گشتی بۆ هەر قیستێک زیاد دەکرێت

ئەگەر دەتهەوێ بە قیست بیکریت ئەوە پەیوەندیمان پێوە بکە

پەیوەندیمان پێوە بکە »

لیستی نرخی نەرمەواڵەکە AFG POS

 نوسخەی ڤیندۆز لەگەڵ بانکی زانیاریی ئێکسێس نرخ USD
 بۆ یەک بەکاربەر. بۆ دامەزراندن لەسەر کۆمپۆتەر $ 485
 بۆ دامەزراندن لەسەر دوو کۆمپۆتەر و تۆرێکی لۆکاڵی $ 675
 بۆ دامەزراندن لەسەر سێ کۆمپۆتەر و تۆرێکی لۆکاڵی $ 855
 بۆ دامەزراندن لەسەر چوار کۆمپۆتەر و تۆرێکی لۆکاڵی $ 990
 
 
 نوسخەی هەوریی(کلۆد) / بەکارهێنان لە دوورەوە / لەگەڵ بانکی زانیاریی ئێس کەی و ئاڵ سێرڤەر / بۆ دامەزراندن لەسەر سێرڤەری ئینتەرنێت vps
 بۆ یەک بەکاربەر / یەک کەس لە هەر سووچێکی جیهانەوە دەتوانێت کاری پێ بکات $ 995
 بۆ دوو بەکاربەر / دوو کەس لە دوو شوێنی جیهانەوە دەتوانن لە یەک کاتدا کاری پێ بکەن $ 1350
 بۆ سێ بەکاربەر / سێ کەس لە سێ شوێنی جیهانەوە دەتوانن لە یەک کاتدا کاری پێ بکەن $ 1750
 بۆ چوار بەکاربەر / چوار کەس لە چوار شوێنی جیهانەوە دەتوانن لە یەک کاتدا کاری پێ بکەن $ 1980
 
  فرۆشگەی ئینتەرنیتی بۆ مشتەرییەکانتان
مشتەرییەکانتان دەتوانن بە شێوە ئۆنڵاین بە مۆبایلەکانیان کاڵا لە لای ئێوە بکڕن
$ 1490
 
  دەتوانێت بە مۆبایل داواکارییەکانی مشتەرییەکانتان وەربگرێت
ئەو هەلەتان بۆ دەڕەخسێنێت کە فرۆشیارەکانتان لە هەموو شوێنێکی شاردا بە مۆبایل داواکاریی ئۆنڵاین وەربگرن و لە سیستمەکەی ئێوەدا تۆماری بکەن
$ 385
 
   بە کرێدانی مانگانەی سێرڤەری ئینتەرنێتی vps $ 33

هەروەها دەبێت بە ڕادەی 9٪ لە نرخی نەرم ئامێرەکەی کریوتانە بە شێوەی ساڵانە بدەن کە پاش ساڵێک دەستپێدەکات.

مەرجی وەرگرتنەوە

هەنگاو بنێ بۆ کڕین »