نەرمامێرێکی زۆر باش بۆ کۆنتڕۆڵ کردنی هەموو بەشەکانی یەک خواردنگە یان کافی شاپ.

نەرمامێری AFG Restaurant بۆ ئەو خواردنگەیانە درووست کراوە کە لە ناویاندا، داخوازی چێشت لە سەر کورسی وەردەگیرێت. لەم نەرمامێرەدا هۆڵەکان و کورسیەکان بە شێوەگەلی گرافیکی پیشان دەدرێن و ئێوە دەتوانن کورسییەک کە بە دڵتانە هەڵبژێرن و بۆ ئەو کورسیە جۆرێک چێشت داوا بکەن. بە گشتی ئەم کارە لە ئەستۆی پێشخزمەتەکانە کە تەبلێتێکیان بە دەستەوەیە و دەچنە سەر کورسی میوانان و داخوازی خواردنی میوانان وەردەگرن. کاتێ کە داخوازی کورسییەک ڕۆیشتە نێو سیستەم، نەرمامێرەکە ڕەنگی کورسیەکە دەگۆڕێت بە زەرد کە بە واتای ئەوەیە کە بۆ ئەم کورسیە داوای چێشت کراوە بەڵام هێشتا نەخوراوە. لە چێشتخانەدا کۆمپیوتەر یان تەبلێتێک هەیە کە وەسڵە بە سیستەم و هەر کە پێشخزمەت داخوازی چێشتەکەی وەرگرت، ڕستەگەلێک پەیوەندیدار بە داخوازییەکە کە پەیوەندی بە چێشتخانەوە هەیە لە سەر کۆمپیوتەر یان تەبلێتی نێو چێشتخانە پیشان دەدرێت و سیستەم ڕایدەگەیەنێت کە داخوازییەکی چێشتمان هەیە. چێشتکەر چێشتەکە حازر دەکات و دەست دەخاتە سەر ڕستەگەلی سەر کۆمپیوتەر و ڕەنگی دەگۆڕێت بە سوور کە بە واتای ئەوەیە کە چێشتەکە حازر بووە.

پێشخزمەت لە سەر تەبلێتەکەی دەبینێ کە یەکێک لە داخوازییەکان بە ڕەنگی سوور دەرهاتووە کە بە واتای ئەوەیە کە چێشتەکەی حازرە و دەڕوات و چێشتەکە لە چێشتخانە وەردەگرێت و دەینێتە سەر کورسی میوانەکە و میوانەکە دەیخوات و پاشان پێشخزمەت لە نێو تەبلێتەکەی تۆماری دەکات کە ئەم چێشتە خوراوە و بەم کارە ئەو داواکاریە بە ڕەنگی شین دەرتێت. لەم نەرمامێرەدا هەموو شتێک خۆبزێوە و پەیوەندی نێوان پێشخزمەت و داخوازییەکان و چێشتخانە و سندوق و بەڕێوبەرایەتی لە ڕێگای کۆمپیوتەر و ئەم نەرمامێرەوە ساز دەبێت.

لە کۆتاییدا کاتێ کە کڕیار یان میوان پارەکەی خۆی دەدات بە خاوەن خواردنگەکە ڕەنگی سەر کورسیەکە دەبێتە سەوز و تا کاتێ کڕیار لە خواردنگە بێت بەم ڕەنگە دەمێنێت کە بە واتای ئەوەیە کە میوانەکە پارەی خۆی داوە بەڵام هێشتا لە نێو خواردنگەدایە.

دەتوانن چەنددانە چێشتخانە دابنێن. وەک وێنە چێشتخانەی سەرەکی، کافی شاپێک بۆ ساز کردنی ساردەمەنی، خواردنی ئامادە، شوێنی ساز کردنی قلیان. پاشان لە پیشاندانی چێشتەکان دەتوانین پیشان بدەین کە هەر کام سەر بە کام بەشە. بەم کارەوە کاتێ کە میوان داخوازییەکەی تۆمار دەکات، هەر بەشێک لە داخوازی دەڕواتە بەشی پەیوەندیدارەوە. بۆ وێنە داواکاری قلیان دەچێتە بەشی ساز کردنی قلیان و داخوازی میلک شێیک دەچێتە بەشی کافی شاپ و داواکاری چێشت دەچێتە بەشی چێشتخانەی سەرەکی و لە سەر کۆمپیوتەرێک کە لەو بەشە دانراوە وەک داواکارییەکی نوێ پیشان دەدرێت. هەر کام لە بەشەکان پاش حازر کردنی داواکاری پەیوەندیدار بەوانەوە لە سەر کۆمپیوتەرەکەی خۆیان ڕایدەگەیەنن کە داخوازییەکە حازرە و بە شێوەی خۆبزێو ئەمە بە پێشخزمەت ڕادەگەیەنرێت.

ئەم نەرمامێرە شیاوی هەموو ئەو خواردنگە، کافی شاپ، سفرە خانە، قاوەخانە وکافانەیە کە داخوازییەکانی میوانان لە سەر کورسی وەردەگرن و لە کۆتاییدا میوان تێچووی خۆی دەبژێرێت.

تایبەتمەندییەکانی نەرمامێر:


دابەزاندنی وەشانی تاقیکاری »   ڕێنوێنی بۆ دامەزراندن »

ڕاژەکارییەکانی ئێمە

هەموو ڕاژەکارییەکانی ئێمە بە شێوەی ئینتەرنەتییە. بە بەکارهێنانی نەرم ئامێرگەلێک وەکوو تیم ویۆر و یان ئانی دێسک.

هەرکات یەکێک لە کڕیارەکانمان کێشەیەکی لە نەرمامێرەکە هەبێت و یان پرسیارێکی لە ئێمە هەبێت دەتوانێ بە شێوەی ئۆنلاین لەگەڵ جێبەجێکارەکەی ئێمە لە شوێنی چەتی ئێی ئێف جی سافت ویەر قسە بکات و ئەگەر پێویست بوو کارناسێک لە لایەن کۆمپانیەوە کۆمپیوتەری کڕیارەکەمان ببینێت و تاوتوێی بکات. ئەم کارەش بە شێوەی ئۆنلاین و لە هەمان کاتدا و بە بێ هیچ فەوتانی کاتێک و لە لایەن هەر ئەو نەرمامێرانەی پەیوەندی کە باسمان کرد ئەنجام دەگرێت.

ڕوونکردنه‌وه‌ی زیاتر »

کڕینی بە قیست

ئێوە هەروەها دەتوانن ئەم نەرم ئامێرە بە قیست بکرن. بەم شێوەیە لە 4 قیستی مانگانە دا بەهایەکەی بدەن و سێ لە سەدی کۆی گشتی بۆ هەر قیستێک زیاد دەکرێت

ئەگەر دەتهەوێ بە قیست بیکریت ئەوە پەیوەندیمان پێوە بکە

پەیوەندیمان پێوە بکە »

لیستی نرخی نه‌رم ئامێری ڕستووران و کافه‌کان
AFG Restaurant

 نوسخەی ڤیندۆز لەگەڵ بانکی زانیاریی ئێکسێس نرخ USD
 بۆ یەک بەکاربەر. بۆ دامەزراندن لەسەر کۆمپۆتەر $ 385
 بۆ دامەزراندن لەسەر دوو کۆمپۆتەر و تۆرێکی لۆکاڵی $ 485
 
 ڕاچێتەی ویندۆوزی لەگەڵ بانکی زانیاری ئێس کیو ئێڵ سێروێر، لەگەڵ سیستەمی وەرگرتنی بەرهەمە کڕاوەکان بە مۆبایل لە ناو ڕێستورانتدا
 بۆ دامەزراندن لەسەر دوو کۆمپۆتەر و تۆرێکی لۆکاڵی $ 895
 بۆ دامەزراندن لەسەر چوار کۆمپۆتەر و تۆرێکی لۆکاڵی $ 1150
 بۆ دامەزراندن لەسەر هەشت کۆمپۆتەر و تۆرێکی لۆکاڵی $ 1750
 
  ڕێستورانتی ئینتەرنێتی
ئەم تایبەتمەندییە یەکدانە ڕێستورانتی ئینتەرنێتی دروست دەکات و کڕیاران و بەردەنگانی ئێوە دەتوانن بە مۆبایلەکانیان پێڕستی چێشت و خواردەمەنییەکانی ئێوە ببینن و لە ماڵەوە چێشت دیاری بکەن و بیسێنن و کرێکارێک بە ماتۆڕ دەیواتە بەری ماڵیان و پارەی ئەو چێشتە کە کڕیویانە لە کاتی وەرگرتنی چێشتەکەدا دەبژێرن.
$ 3890

هەروەها دەبێت بە ڕادەی 9٪ لە نرخی نەرم ئامێرەکەی کریوتانە بە شێوەی ساڵانە بدەن کە پاش ساڵێک دەستپێدەکات.

مەرجی وەرگرتنەوە

هەنگاو بنێ بۆ کڕین »